پەلکە زێڕینە - وێبلاگی بەکر عەزیزان "ئەمیر"
من و بەفری ئەو کوێستانە بۆ کانیاوە ڕەشپۆشەکان دەتوێینەوە دەتوێینەوە
لەبابەت وێبلاگەوە


شێعری قەسیدەی وڵات لە کتێبی تەرجەمانی عەشق

سوارەی مەڵبەندی نەهاتم ،
لە ناوجانتام کۆڵە باری رق و قینە ،
عەشقم وەکوو گەشی شەهید
بۆ هەواری هەرمان و
ئەبەدییەت لە فڕینە
وادەرۆم و تێکهاڵاوی
شەپۆلێکی سەرکەش دەبم.


شەو لە باوەشی تەنیاییم
ونەوز دەدا و
مانگیش لە سەر
باسکەکانم
لێکدانەوەی خەونی خۆرم بۆ باس دەکا

بەڕێوەبەری وێبلاگ : بەکر "ئەمیر" عەزیزان
ڕاپرسی
بۆ باشتر کردنی بابەتەکانی وێبلاگ تکایە بەشداری ڕاپرسەکە بکەن و بفەرموون کام بابەت پتر سرنجی ڕاکێشاون:






چهارشنبه 23 مرداد 1398

رێگەکان جێی متمانە نین

سەفەر بەرەو کوێمان دەبا؟

کاتێ هەناسەی پشووسوار

لەو دەربەندە لە پێ کەوتۆ 

وا کۆچ دەکا

بڕواتان بێ

ڕێگەکان جێی متمانە نین

***

ئەوەی ختووکەی وشەیە و

چرکەکان شاگەشکە دەکا

دوا هەناسەی گەڕانەوە

بەرەو ژینە هانا دەبا

مەرگە لێرە مەودا نادا

دەنا فڕین

یەکەم بزەیە بۆ داگیرسان

دووبارە ژین

گڕووی چیتە؟

پێتوایە ئەم هەوارە تووک لێکراوە

چی لە هەناسەی شەو ئەوێ

هەتاکوو چاو هەتەر دەکا

شەوەزەنگێکی تووش و کپە

چاوڕوانی تیا ناسرەوێ

خولیاکان دانەگیرسێنین

هەموو هەنگاوەکان کاسن

با هەناسەش 

لەو دەربەندەدا جێ مابێ

لە  تۆرەمەی شەکەت ترین 

رووباری ئەو سەرزەمینەم

جەستەم ماندوی

خەفەتی گوڵە بەڕۆژە و

نزای سەوزی دارستانە

هەر پاییزە و دنەم دەدا

هەڵوەرینێ بچریکێنم

هەنارێ لە زامەکان و 

چاوەڕوانی ، شۆڕ ببمەوە

لە ئێستەوە تا زەمەنی

سێدارە بە کاتی گەروو

تاوەکوو بەرەو

 ژوانی ناوەختی چەک و زامێ

تا شریخەی بارانی چاو

لە هەورێکی 

نائارامی مل بە کوێنی کۆست کەوتوو

تا کوو تەفسیری ئایەتی ئەنفالەکان

یەکە یەکە ئازارێ دەگرمێنم

بەرەو کامە بناری خەم

ڕێ دەپێوی

کامە ئایەتی کۆچ دەکەی 

بە ملوانکەی چاووزاری

هەناوتەوە

بە باڵای کام درەختی شەهیدەوە

دەشنێیەوە

لە کامە خاکی بێ ئۆقرە

ئارام دەگری

ئەوە پێڵاوەکانی ئەهریمەن نیە

ئەو ملوانکە ئاوازی خنکانی مەسیح

نادرکێنێ

شەو لە سەر جەستەم لا مەبەن

با زامی لەش شاراوە بێ

ئەوە بوورکانی 

هیلاکی ئەم خاکەیە

ساڵهایە

لە چاوەکانی من هەڵئەچێ

من شۆڕابەی ژانەکانی

بەگژداچووی خێڵی نامۆم

بروسکەی مەیلەو بەهاری

گوڵاڵە سوورەی روانەوەم

چەندی ئێوە بە ئازار بن

 سوورترم لە شین بوونەوە

سوورترم لە گەشانەوە

 بێ وڵات ترم لە زریان

خەمناکتر لە جەغزی سنوور

بەو هەرایە سەرشێتانە بڵێن

زادەی گێژەنی کارەسات و

ڕاهاتووی ڕێژنەی پشکۆین

لە چی دەمانترسێنن

لە شەو؟

یان ڕەهێڵە؟

بە هەڵپرووکانی کامە

 گوڵاڵەی نەپشکووتو

چاوترسێنمان دەکەن

بوورکانێ لە سەربزێوی و

 ئازارێ لە سەرهەڵدانین

ئەوەی قەمچی دەخاتە

ئەم مێژووە رووت و قوتە

چەکمە پۆشێکی نەزانی

سەدەی خاچە

ئەوەی لە ناو گریانا دەمچێنێ و 

جەستەی ماندووی من دەکێڵێ

تەنیا دەغڵی 

تۆفان و گەردەلوول 

وەکۆ دەکا




جۆری بابەت :
وشە سەرەکیەکان :
ماڵپەڕە پەیوەستەکان :
جمعه 25 مرداد 1398 12:03 ب.ظ
 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر





لاپەڕەکانی لاوە
کۆی سەردانەکانی وێبلاگ
  • کۆی سەردانەکان:
  • سەردانی ئەوڕۆ :
  • سەردانی دوێنێ :
  • سەردانی ئەو مانگە:
  • سەردانی مانگی پێشو :
  • ڕادەی نوسەران :
  • ڕادەی کۆی بابەتەکان :
  • دوایین سەردان:
  • دوایین نوێکردنەوە :
پێداویستی لاوە

تصاویر زیباسازی نایت اسکین

بۆ کۆبانی ((باڵاو ئاڵای بەرخۆدانت هێندە بەرزە هەر چی کێوی خۆڕاگرە دێتە لەرزە ئەی شاری زام ئەی شاری گڕ ئەی پێشەنگی پۆلێ تەواری بەرزە فڕ کوانێ بەژنی بیرو باوەڕ چۆک دادەدا کرنۆش ئەبا بۆ نەعرەتەی خواوەندی شەڕ دڵنیام تۆ سەر دەکەوی بە ورەی گەشی روناکی دژ بە ویشومەی نگریسی خێڵی شەوی بە چەشنی ڕەشەبایەکی هەڵکردووی کۆڵانی پاییز ڕادەماڵی ئاسەواری بیرۆکەی پیس ئەی کۆبانی ئەی زامی داهاتو بەگژ شمشێری خێڵی نەزانین لە دورەوە هاوخەمتانین

آپلود عکس

که زرێوار لە نێو خۆیدا نوقم ئەبوو ، چنگی لە قژی شەوداگرت ، شەویش میوانی خەونێکی ئەرخەوانی تەنیاییم بوو ، ویستی بەناز ، لە بەردەمی ، سۆزی شێعرێ ، بێتە سەما ، کە هاتوو بسکی شێتانەی ، بەسەرشانی قەڵەم دادا ، بەرامەی زرێوار پڕژا ، بە سەر هەوری شێعروزامم ، کە لێم روانی پۆل پۆل مەلی هۆنراوە بوو ، ببوونە هۆرە ی جافان و سیاچەمانەی هەورامی

- >

هەر ئێستا (کتێبی تەرجەمانی عەشق کۆمەڵە شێعری نوێ وکلاسیک لە کتێب فرۆشێ کوردێە کان -کتاب عصیان غربت مجموعه شعر خالدبایزیدی بامقدمه دکترصفی زاده در کتابفروشیهای معتبر

- گەر رووحی من دەریایی نیە و روانینی تۆ نەرمە شەماڵ ئێستە بۆ چی بە نیگایەک ..... وادهەژێم
هاوڕێمان بن لە فەیسبووک
 
 
سەرەوەی لاپەڕ